لە سوریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا



ئەمڕۆ چوارشەممە گروپه‌ چەکدارەکانی عێراق رایانگەیاند، توانیویانە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلتەنفی سوریا بکەنە ئامانج.

گروپە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە، “ئەو بنکەیەی بۆردومان کراوە دەکەوێتە نزیک سنورەکانی عێراق و ئوردن و دەڵێن، هێرشەکان لەبەرامبەر ئەو تاوانانەدایە کە دوژمن دژ بە گەلەکەمان لە غەززە ئەنجامی دەدات.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەیان پێكاوه‌كه‌ ئەوەش لەکاتێکدایە له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاند، هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ردو وڵاتی سوریا و عێراق.

لە بەیاننامەکانی ئەمدواییەی گروپە چەکدارەکاندا کە بڵاوکرایەوە جەختیان لە بەئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە ئەم کارە وەک کاردانەوەیەک بۆ بەردەوامیی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەقەڵەم دەدەن و دەڵێن هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ئەمریکا لەڕێگەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوە هۆشداری بەعێراقداوە کە بەردەوامی هێرشی گروپە چەکدارەکان سەروەری عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

هاوکات، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستایشی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد کە لە وتەکانیدا هێرش و پەلاماری سەر بنکە سەربازییە ئەمریکییەکانی بە کارێکی ترۆریستی وەسف کردووە.

لە ڕۆژی پشوودا خشتەی مووچە گۆڕانی بەسەردا نایەت
پێشت لە ڕۆژی پشوودا خشتەی مووچە گۆڕانی بەسەردا نایەت
پۆلیس: دوو کەس یەکتریان کوشت
دواتر پۆلیس: دوو کەس یەکتریان کوشت
ەیوەندیدار