تورکیا و ئێران وەک پێویست ئاو بۆ عێراق بەرنادەنەوە



وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەبارەی ئەو ئاوەی لەڕیگەی تورکیاوە دەگاتە وڵاتەکەی دەڵێت، تورکیا ئامادە نییە بەشەئاوی عێراق بەتەواوی بەربداتەوە. ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا و ئێران خۆیان لە ڕێککەوتن لەبارەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق دەدزنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا تورکیا ئامادە نییە بەشەئاوی عێراق بەتەواوی بەربداتەوە، ئەوەش بووە بەڕێگر لەبەردەم واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تورکیا و عێراق لەبارەی کێشەو گرفتی ئاوەوە.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لەوەکردووە، چەندین جار لەگەڵ حکومەتی تورکیا لەبارەی بەشەئاوی عێراق کۆبوونەتەوە، بەڵام ئەوان ئامادەنین بەشەئاوی عێراق بەتەواوی بەربدەنەوە و دەڵێت، “هەندێکجار ئاوەکە بەڕێژەیەکی باش بەردەداتەوە بەڵام دیسان دەیگرێتەوە.”

هەر ئەمڕۆ سائیر جبووری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ، ئاودێری و زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەکات ” تورکیا و ئێران ئامادە نین بچنە ژێر باری پێدانی پشکی تەواوی ئاو بە عێراق و خۆیان لە ڕێککەوتن دەدزنەوە. ئەوەش وایکردووە ڕێککەوتن لەگەڵیاندا واژۆ نەکرێت، دەشڵێت، پێویستە تورکیا و ئێران پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بن لەبارەی دابەشکردنی بەشە ئاوەوە. دەبێت حکومەتی عێراق هەنگاو بە هەنگاو هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ دابینکردنی بەشە ئاوی پێویست لەو دوو وڵاتەوە، لەوانەش پەنابردن بۆ نەتەوە یەکگرتووکان. ئەگەرنا هەنگاوی دیکەی پێویست بگرێتەبەر، چونکە عێراق ئێستا بە دۆخێکی خراپی کەمئاوییدا تێدەپەڕێت.

پۆلیس: دوو کەس یەکتریان کوشت
پێشت پۆلیس: دوو کەس یەکتریان کوشت
سوپای لاواز و جبەخانەی بەتاڵ، ئەوروپا بەرەو داڕمان دەبات
دواتر سوپای لاواز و جبەخانەی بەتاڵ، ئەوروپا بەرەو داڕمان دەبات
ەیوەندیدار