سبەینێ‌ بەفر دەبارێت



کەشناسی ھەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەگرێتەوە.

کەشناسی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێوارەی سبەینێ‌ چوار شەممەوە بارنبارین لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکات و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سبەینێ چوار شەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری باران بارینەکە زیاد دەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی لەگەڵ بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو و سبەی چوار شەممە کاریگەری شەپۆلێكی دەریای سوور چڕدەبێتەوە و بارانی باش لەسەر سەرجەم ناوچەکان دەستپێدەکات بەتایبەتیش ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان ئاستی دابارینیان زیاتر ئەبێت بەراورد بەناوچەکانی دیکە.

وتیشی، “بارانێکی لەسەرخۆ و بەردەوامی ئەبێت بەدرێژای کاتەکان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 6 پلە و کاریگەری ئەم شەپۆلە تا درەنگانی سبەی شەو بەردەوامی ئەبێت”.

بەهای دۆلار شكا
پێشت بەهای دۆلار شكا
بافڵ تاڵەبانی: دەستی ئاشتی و برایەتی یەكێتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەم
دواتر بافڵ تاڵەبانی: دەستی ئاشتی و برایەتی یەكێتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەم
ەیوەندیدار