هەلی دامەزراندن لە شارباژێڕ و قەرەداغ ڕاگەیەنرا



هەلی كاركردن لە بواری ژینگەیی بۆ دەرچووانی چەند بەشێكی زانكۆكان لە سنووری شارباژێڕ و قەرەجاغ ڕاگەیەنرا

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ قائیمقامیەتەكانی سنووری شارباژێڕ و قەرەداغ ئاگاداری دەرچووانی زانكۆ لە بەشە ژینگەییەكان دەكات، سیڤی پێشكەش بكەن.

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە گشتاندنەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرچووانی زانكۆ بەشی (زانستیەكان و ئەندازیاری و بەشەكانی ژینگە و ئەندازیاری ژینگە یان ئەو بەشانەی لە پڕۆگرامی بەشەكەیاندا ژینگەیان وەكو وانە وەرگرتووە جگە لە بەشە كشتوكاڵیەكان) ئاگادار دەكەین ئەگەر خوازیارن وەك چاودێری ژینگەیی لە پڕۆژە جۆراوجۆرەكان دابندرێن، (CV) پێشكەس بە فەرمانگەكەیان بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، “هاوكاریتان ڕێكارێكی گرنگ و باش دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی هەلی كار لەسنووری قائیمقامیەتەكان”.

ئەمڕۆ مەغریب و كرواتیا بۆ پلەی سێیەم یاریی دەكەن
پێشت ئەمڕۆ مەغریب و كرواتیا بۆ پلەی سێیەم یاریی دەكەن
نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار