ئەمڕۆ مەغریب و كرواتیا بۆ پلەی سێیەم یاریی دەكەن



ستادی نێودەوڵەتی خەلیفە لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، میوانداریی یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیال دەكات كە هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب كرواتیا لە چوارچێوەی جامی جیهانی قەتەر 2022 كۆدەكاتەوە.

هەڵبژاردەی مەغریب دەیەوێت درێژە بە گەشتی بەدیهێنانی خەونەكانی بدات، تا ببێتە یەكەم هەڵبژاردەی عەرەبی و ئەفریقایی لە مێژوودا كە ئەو پلەیەیان بەدەستهێنابێت، بە تایبەت كە هاندەرێكی زۆری هەیە و لەلایەن هەموو وڵاتانی عەرەبیەوە لە قەتەر پشتیوانی دەكرێت.

لەرامبەردا هەڵبژاردەی كرواتیا دەیەوێت قەرەبووی دوایین دۆڕاندنی بكاتەوە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر دووچاری شكست بوو، لەو ڕووەشەوە پشت بە یاریزانەكانی و مێژووەكەی دەبەستێت، بەو پێیەی لە میندالی ڕووسیا 2018 پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 

 

مەلا یاسین ماتەمینی خۆی دەگەیەنێتە عەلی قەرەداغی
پێشت مەلا یاسین ماتەمینی خۆی دەگەیەنێتە عەلی قەرەداغی
هەلی دامەزراندن لە شارباژێڕ و قەرەداغ ڕاگەیەنرا
دواتر هەلی دامەزراندن لە شارباژێڕ و قەرەداغ ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار