نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە


نرخی مسقاڵێك زێڕ لە بازاڕەكانی بەغدا و پارێزگاكاندا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 368 هەزار دینار.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جوملە لە بەغدا و پارێزگاكاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21ی خەلیجی و توركی و ئەوروپایی بۆ 368.725 دینار بەرزبۆوە.

گەیشتنی مسقاڵێك زێڕ بەو ئاستە لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ هەینی نرخەكە 364.675 دینار بوو، بەو واتایەی بە بڕی 4.050 دینار بەرزبۆتەوە.

مسقاڵ یەكەی پێوانەی زێڕە لە عیراق و یەك مسقاڵیش یەكسانە بە پێنج گرام.

 

هەلی دامەزراندن لە شارباژێڕ و قەرەداغ ڕاگەیەنرا
پێشت هەلی دامەزراندن لە شارباژێڕ و قەرەداغ ڕاگەیەنرا
چەكی بایۆلۆجی لە ئۆكراینا
دواتر چەكی بایۆلۆجی لە ئۆكراینا
پەیوەندیدار