سێ‌ ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێن



بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ساڵی نوێوە گۆڕانكاری لە پێدانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكرێت و سێ‌ ماددەش زیاد دەكرێن.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم له ‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، “لەهەوڵی ئەوەدان پسوڵەی خۆراکی سەرجەم شارەکانی هەرێم بکەنە ئەلیکترۆنی، لەسەر ئاستی عێراق لەشەش پارێزگا و لەهەرێمیش لەپارێزگای دهۆک پسوڵەی بەشەخۆراک گۆڕاوە بۆ ئەلیکترۆنی، لەهەوڵی ئەوەشداین لەپارێزگاکانی سلێمانی ‌و هەولێریش پسوڵەی خۆراک بکەینە ئەلیکترۆنی”.

ڕاشیگەیاندووە، “پێشنیازکراوە، کە لەساڵی نوێدا چەند مادەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیادبکرێت ئه‌وانیش (شیر، پەنیر و ئاردی سفر)ن.

سەبارەت بە بڕینی بەشەخۆراکی بەشێكی هاووڵاتیان وتی، “ئەو کەسانەی مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە یان لەدەرەوەی وڵات دەژین، بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت”.

پەتایەكی قورس لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەكان پڕ بوون
پێشت پەتایەكی قورس لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەكان پڕ بوون
بەشیر حەداد: ڕاگرتنی پشکی ھەرێم لەلایەن بەغداوە بە سیاسی كراوە
دواتر بەشیر حەداد: ڕاگرتنی پشکی ھەرێم لەلایەن بەغداوە بە سیاسی كراوە
ەیوەندیدار