پەتایەكی قورس لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەكان پڕ بوون



پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەك لە سلێمانی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لە بەشی چاودێری ورد جێگە نەماوە و پڕ بووە.

د.زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەو پەتا وەرزییە كردووە، كە لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە و دەڵێت: ئێستا پەتاكە لەوپەڕی هێزی خۆیدایە.

ڕاشیگەیاندووە، لە دەوامی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوومان لە نەخۆشخانە، ژمارەیەک پیر و گەنج پەکیان کەوتووە بەم پەتایەی، کە مانگێک لەمەوبەر هۆشیاریم لەسەر دا، كە خەڵک ئاگاداری خۆی بێت.

دەشڵێت: “بەشێک لەو نەخۆشە بەڕێزانە پێویستیان بە چاودێری وردە، بەڵام جێگە نییە لەبەر پڕبوونەوەی شوێنی چاودێری. بەداخەوە هەبوو تیایدا گیانی لەدەستدا لە بەتەمەنەکان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ دیمەنی ئەو هەموو نەخۆش و پەککەوتەیە، كە چەند هەستێکی خەفەتە، هەست بە جوانییەکیش هەیە کە پزیشکان و کارمەندان و ئیداری نەخۆشخانەکە هێشتا لە دەوامدا ماون بەبێ مووچەی پێوویست لە کاتێکدا زۆرێک شوێن یان هەر دەوام ناکەن یان دەوامیان کردووە بە چارەكی جاران.

ئەو پزیشكە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات، كە تکایە پاپەند بن بەم خاڵانەوە:
– ئەوەی نەخۆش کەوت خۆی قفڵ بکات لەماڵەوە و لە ماڵەوەش دوور بێت لە کەسوکار هەتا کەسی دیکە تووش نەکات.
– دەمامک بکە کە تووش بوویت.
– خۆ کوتان بۆ ئەوانەی پیرن یان هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن.
– چارەسەر تەنها لای پزیشک نەک کەسی دیکە.

چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن
پێشت چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن
سێ‌ ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێن
دواتر سێ‌ ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێن
ەیوەندیدار