بەشیر حەداد: ڕاگرتنی پشکی ھەرێم لەلایەن بەغداوە بە سیاسی كراوە



جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە خۆدزینەوەیە لە یاسا و بەسیاسی كراوە و دەشڵێت: ” نەک بۆ ساڵێک و بابەتێک وای لێھاتووە، دەبێت بۆ ھەموو ڕۆژێک ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت”.

د.بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ئێستا عێراق بەرامبەر ھەرێمی کوردستان دەیکات خۆ دزینەوەیە لە یاسا، چونکە لەهەر وڵاتێک یاسا ھەبوو پێویست بە ڕێککەوتنی سیاسی ناکات، بەڵام لەبەرئەوەی لە عێراق بنەمای دەوڵەت جێبەجێ ناکرێت ڕێککەوتنی سیاسی دەکرێت، لەناو یاسای بودجەی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە و ھەرێمی کوردستانیش پابەندبووە، بەڵام ئەوە حکوومەتی فیدڕاڵە پابەند نییە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
دەشڵێت: لە مانگی ئاداری ڕابردوو ھەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەستی بەغدا کردووە و ھەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بە عێراق جێبەجێ کردووە، چەندین جار چاودێری دارایی عێراق بە ھەماھەنگی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان وردبینی کردووە، بەڵام ئەوان ھەر پابەند نابن بە یاسا.
لەبارەی ڕێککەوتن بۆ ساڵی نوێ د.بەشیر حەداد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کێشە لەوەدایە لە عێراق یاسا جێبەجێ ناکرێت و ڕاگرتنی پشکی ھەرێمی کوردستانیش لە یاسا دەرچووە و کراوەتەوە پرسێکی سیاسی، مادام پرسەکە بە سیاسی کراوە پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی ھەیە نەک بۆ ساڵێک و بابەتێک وای لێھاتووە، دەبێت بۆ ھەموو ڕۆژێک ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت.

 

سێ‌ ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێن
پێشت سێ‌ ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێن
دابەشكردنی نەوت دەگاتە دوو مەڵبەندی دیكەی سلێمانی
دواتر دابەشكردنی نەوت دەگاتە دوو مەڵبەندی دیكەی سلێمانی
ەیوەندیدار