چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن



بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لەناو شاری کەلار چوار کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ (یەک شەمە) لە دوو ڕووداوی هاتووچۆی جۆری پێکدادان و شێلاندا، چوار کەس برینداربوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕووداوی یەکەم لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندا مینی پاس و کیا ئۆپتیما) پێکیاندادا، بەهۆیەوە دوو سەرنشینی هۆندا مینی پاس و شۆفێری کیا ئۆپتیما برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماتۆڕسکیلێک لە گەڕەکی ئاوارەکان لە ئافرەتێک دەدات و برینداری دەکات.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر چوار بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.

 

وەزارەتی دارایی: گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەمان واژۆکرد
پێشت وەزارەتی دارایی: گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەمان واژۆکرد
پەتایەكی قورس لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەكان پڕ بوون
دواتر پەتایەكی قورس لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەكان پڕ بوون
ەیوەندیدار