“ئەمریكا چەند ساڵێك پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا بە ڤایرۆسەكەی زانیوە”



ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بەڵگەنامەیان هەیە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە، کە ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ توێژینەوەی لەسەر کۆرۆنا ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیگۆر کیریلۆڤ، فەرماندەی هێزی بەرگری تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجیی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا، پشتڕاستی کردەوە، کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەڵگەنامەی ڕاپۆرتی پێگەیشتووە، کە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمریکا توێژینەوەی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ تاوەكو 2020 ئەنجامداوە.

ئاژانسی هەواڵی (تاس)ی فەرمی ڕوسیا لە زاری کیریلۆڤەوە بڵاویكردەوە، “بە ڕێکەوتێکی سەیر و سەمەرە، پێش بڵاوبوونەوەی پەتاکە کۆمەڵێک پڕۆژەی توێژینەوە لەسەر لێکۆڵینەوەی سیستماتیکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراوە و لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پارەیان بۆ تەرخان كراوە”.

ئاشكراشی كردووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان كەوتووە، توێژینەوەی “هەڵسەنگاندنی مەترسی کۆرۆنا” و سەرهەڵدانی تووشبوون بە شەمشەمەکوێرە مێرووخۆرەکان لە ئۆکرانیا و جۆرجیا ئاماژەن بۆ لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠دا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی 2020 جیهانی بەتەواوی ئیفلیج کرد، زیانی گەورەی بە ئابووری جیهانی گەیاند، ئەمە جگە لەوەی بە ملیۆنان کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە و جۆرەکانیەوە گیانیان لەدەستداوە.

دابەشكردنی نەوت دەگاتە دوو مەڵبەندی دیكەی سلێمانی
پێشت دابەشكردنی نەوت دەگاتە دوو مەڵبەندی دیكەی سلێمانی
سودانی لەگەڵ دوو وەزیری حكومەتی هەرێم كۆبووەوە
دواتر سودانی لەگەڵ دوو وەزیری حكومەتی هەرێم كۆبووەوە
ەیوەندیدار