سودانی لەگەڵ دوو وەزیری حكومەتی هەرێم كۆبووەوە



 

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیرانی (ناوخۆ و دارایی) حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەروازە سنوورییەكان و سیاسەتی گومرگی دەكەن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و شاندی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی فیدڕاڵی كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، هەروەها کۆمەڵێک فایلی ئەمنی و دارایی و ئابووری تاوتوێ کرا، ئەمە جگە لەوەی باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو.

ڕاشیگەیاندووە، جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی هەماهەنگی نێوان ناوەند و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکان، یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و یاسای پاراستنی بەرهەم، لە پێناو گەیشتن بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات و خەڵکەكەی.

“ئەمریكا چەند ساڵێك پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا بە ڤایرۆسەكەی زانیوە”
پێشت “ئەمریكا چەند ساڵێك پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا بە ڤایرۆسەكەی زانیوە”
دابین كردنی 100 هەزار هەلی كار ڕاگەیەنرا
دواتر دابین كردنی 100 هەزار هەلی كار ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار