كیلابی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخەینە سەر بەغدا



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر حكومەتی عێراق و دەشڵێت: “ئەوان دەیانەوێت پاره به قەرز پەیدابكەن بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئێوەی مووچهخۆریش مافتان پێ نەدریت”.

یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕوونكردنەوە دەدات لەسەر ئەو سكاڵایەی تۆماری دەكات لەسەر ئەو بانكانەی قەرز بە هەرێم دەدەن، كە 700 ملیاری مانگانەیە بۆ مووچە.

یوسف كیلابی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی (X) دەڵێت: “جاریكی تر پەیمان دەدەین، كەپارێزەری مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێم و دەبین ئێمە دەمانەوێت به پشتیوانی خودای گەوره و پاشان ئێوە مووچەكانتان ببەستینەوه بەحكومەتی فیدراڵی عێراق، بۆ ئەوەی چیتر هاتنی مووچه نه بیته سەردێری هەواڵەكان له هەرێم”.

دەشڵێت: “نەك وەك ئەوانەی دەیانەوێت پاره به قەرز پەیدابكەن بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئێوەی مووچەخۆریش حەق و مافتان پێ نەدریت”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەڵێن دووپات دەكەینەوه بۆ ماموستایان و فەرمانبەران و هەموو مووچهخۆرانی هەرێم، كه ئێمە بەردەوام دەبین له پڕۆسەی گواستنەوەی مووچه بۆ سەر حكومەتی فیدراڵی عیراق با هیچ ئاڕاستهكراویك كاریگەریتان لەسه ر دروست نەكات و ساردتان بكاتەوه له وەرگرتنی مافەكانتان.

پارەی نەخۆشخانە و كلینیكەكان بوو بە ئەلیكترۆنی
پێشت پارەی نەخۆشخانە و كلینیكەكان بوو بە ئەلیكترۆنی
راپرسی، وەک سەنگی مەحەک بۆ ‌هێزە سیاسیەکان
دواتر راپرسی، وەک سەنگی مەحەک بۆ ‌هێزە سیاسیەکان
ەیوەندیدار