نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی



لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو، ئەوش لەکاتێکدایە لە ئێستادا نرخی زێڕ لەنزمترین ئاستی نزیک دەبێتەوە و نزری ئۆنسەیەک زێڕ بەرامبەر بە هەزار و ٩٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان جێگیرە.

سەرەڕای دابەزینی نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە و تەنها زێڕی عەیارە ١٨ بڕی هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی گرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٥ سەنتە و نرخی کیلۆگرامێک زێڕ بەرامبەر بە ٦٤ هەزار و ٤٤٧ دۆلار و ٦٢ سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا پەیوەستە بە بەهای دینارەوە و پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوانیاندا هەیە. واتە هەتا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزتر ببێتەوە ئەوا نرخی زێڕ زیاتر دادبەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زیڕ لەبازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩١ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٠ هەزار دینارە

بانکی سەوز لە عێراق دادەمەزرێندرێت
پێشت بانکی سەوز لە عێراق دادەمەزرێندرێت
لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 161 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
دواتر لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 161 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
ەیوەندیدار