لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 161 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا



لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 161 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و چوار کەسیش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەکان دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر سەر بە پۆلیسی پارێزگای وانی باکووری کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی یەك هەفتەدا دەستیان بەسەر 161 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

ڕوونیشیکردەوە، زۆربەی ماددە دەستبەسەرداگیراوەکان هێرۆین بووە کە بڕەکەی 128 کیلۆ و 500 گرام بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
حکومەتی عێراق حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
دواتر حکومەتی عێراق حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار