بانکی سەوز لە عێراق دادەمەزرێندرێت



بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراندنی بانکێکی بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە لە عێراق ڕاگەیاند، ئامانجی بانکەکە بە پایتەختکردنی وڵاتەکەیە سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا لە رێگای وزەی خۆر و بەرەوپێشبردنی وزەی نوێبووەوە.

لە رێوڕەسمێکدا بانکی ناوەندیی عێراق دامەزراندنی بانکی سەوزی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام ڕاگەیاند، ئەم بانکە دەبێتە یەکەمین بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تێیدا ١٠٠ هەزار هەلی کار بۆ گەنجان دابیندەکات و پاڵپشتی پێشخستنی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و نیشتەجێبوونیش دەکات.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەسەر بنەمای پابەندبوونمان بە بەردەوامیی دارایی و ژینگەیی و ئابوری، کارمان کرد بۆ مۆڵەتدان بە یەکەمین بانکی سەوز لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، دەبێتە سەرەتای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی سەوز”.

محەمەد شاکر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی دامەزرێنەرانی بانکی سەوز بۆ گەشەپێدانی بەردەوام سەبارەت بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە ئەوەی خستەڕوو، “لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار هەلی کار دەڕەخسێنرێت لە ماوەی ٥ ساڵدا، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە کردنی عێراق بە پایتەختی خۆر و بەرهەمهێنانی ١٠٠ مێگاوات کارەبایە”.

وتیشی، “کاردەکەین بۆ بەخۆجێیکردنی ئەو پیشەسازییە، بەو پێیەی ئامانجمان دامەزراندنی شارێکی تایبەتە بە پیشەسازییە نوێبووەوەکان، ئەوە بێجگە لە پاڵپشتی کۆمپانیاکانی بواری زیرەکی دەستکرد لەگەڵ وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی کە لە وڵاتدا بەردەستە”.

فڕۆکەیەکی ئێف 16ی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە
پێشت فڕۆکەیەکی ئێف 16ی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار