سبەینێ نەوت لە گەڕەکێکی سلێمانی دابەشدەکرێت



ىەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێش لە مەڵبەندی چوار لەگەرەکی کارێزەووشک دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە، سبەی دووشەممە ١١ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لە مەڵبەندی چوار لەگەرەکی کارێزەووشک دابەشدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانەی کە وترا نەوتی ٥٠ هەزاری لە بەغداوە دێت و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەشێک لە هاووڵاتییان ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرناگرن کە بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە و دەڵێن نەوتی ٥٠ هەزاریمان بۆ دێت، بەڵام رەتیانکردەوە ئەو نەوتە بەسەر هاووڵاتییانی شاری سلێمانی دابەشبکرێت بەڵکو لە دەرەوەی شاری دابەشدەکرێت.

دوای نەوت، ئەمجارە بەغدا چاوی لەسەر دەروازە سنوورییەکانی هەرێمە
پێشت دوای نەوت، ئەمجارە بەغدا چاوی لەسەر دەروازە سنوورییەکانی هەرێمە
ڕێباز حەملان: سبەی پارەکەی بەغدا دەگات و مووچە دابەشدەکرێت
دواتر ڕێباز حەملان: سبەی پارەکەی بەغدا دەگات و مووچە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار