ڕێباز حەملان: سبەی پارەکەی بەغدا دەگات و مووچە دابەشدەکرێت



یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، سبەی بەغدا ٥٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكى حکومەتى هه‌رێم بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، سبەی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانەدەکرێـت، دواى گەیشتنى پارەکەش دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت.

وتیشی: ئەوەی لە بەغداد دەگوزەرێت بەرامبەر هەرێمی كوردستان بابەتێكە تەواو سیاسیە، نە یاساییەو نە دەستورییە و نە ئیداریشە.

ڕاشیگەیاند، بەشێك لە لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت، خۆیان بە خاوەنی كابینەی نۆیەم نازانن، ئێستا هەر ڕۆژەو لایەنێك دەچێتە بەغداد، دەشڵێن ئێمە چووین پرسی موچەو بودجەمان تاووتوێكرد، ئەی ئەگەر بۆ موچەو بودجە چوون ئەی رۆڵی حكومەت لە كوێدایە؟، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە هی خۆتان نازانن بۆ بەشدارن لە حكومەت؟

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە هی خۆتان دەزانن دە رێگە بدەن با حكومەت كارەكانی خۆی بكات، ئێمەش وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ داوای ڕەوای خەڵكی كوردستان لە مووچەخۆران و خانەنشینان، هەرچی ئەوان دەیڵێن مافی خۆیانە و تەحەدا دەكەم جگە لە سەرۆكی حكومەت هەندێك لەوانەی ناو حكومەت كەسی دیکە نەچووەتە ژێر باری بەرپرسیارێتیەوە.

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت دەشڵێت:”لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ەوە تا ١-١٢ ئێمە (١١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار)بەرمیل نەوتمان تەسلیمی بەغداد كردووە یەك دیناریان بە حكومەت نەداوە، تەنانەت تێچوی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتیشیان نەداوە.

سبەینێ نەوت لە گەڕەکێکی سلێمانی دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ نەوت لە گەڕەکێکی سلێمانی دابەشدەکرێت
خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ دەبەخشرێت بە چۆمان هەردی
دواتر خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ دەبەخشرێت بە چۆمان هەردی
پەیوەندیدار