دوای نەوت، ئەمجارە بەغدا چاوی لەسەر دەروازە سنوورییەکانی هەرێمە



شاندی هەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا کۆدەبێتەوە.

شەوی ڕابردوو شاندی هەرێمی کوردستان کە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، گەیشتە شاری بەغدا و بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی ئامانجی سەردانەکە “گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەکان”.

بابەتی دەروازە سنوورییەکان و داهاتەکەی کە بەشێکن لە دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی عێراق، یەکێکی دیکەیە لە پرسانەی تا ئێستا بە چارەسەرنەکراوی لە نێوان هەولێر و بەغدادا ماونەتەوە.

بەغدا دەیەوێت دوای گەڕاندنەوەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی، لە بابەتی دەروازە سنوورییەکانیشدا هەنگاوی هاوشێوە بنێت.

داهاتی دەروازە سنوورییەکانی نەك هەر تەنها لە نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵکو لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش مشتومڕی زۆری لەسەرە و هەریەك لە پارتی و یەکێتیش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەی تەواوی داهاتەکانی دەروازە سنوورییەکانی ناوچەکانی ژێر دەستیان ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

ساڵی داهاتوو پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
پێشت ساڵی داهاتوو پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی
سبەینێ نەوت لە گەڕەکێکی سلێمانی دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ نەوت لە گەڕەکێکی سلێمانی دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار