خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ دەبەخشرێت بە چۆمان هەردی



خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ دەبەخشرێت بە چۆمان هەردی و دەڵێت:”سوپاس و پێزانینم بۆ ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە خەڵاتی (فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ)یان پێ بەخشیم”.

چۆمان هەردی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتەکەوە دەڵێت، سوپاس و پێزانینم بۆ ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە خەڵاتی (فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ)یان پێ بەخشیم، ئەمڕۆ بە رەسمی باڵوێزخانەی ئەڵمانی و فەڕەنسی لە عێراق ناوی براوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی خەڵاتە ھاوبەشەکەیان بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا، ئاشکراکرد، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەم دوو دەوڵەتە لە ڕۆژی جیھانیی مافی مرۆڤدا، خەڵاتی (فەڕەنسی ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا) دەبەخشنە دەستەبژێرێک لە کەسایەتیی و دەزگا لە سەرتاسەری جیھاندا، کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا بوێرانە و لە بارودۆخێکی سەختدا خەباتیان بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و بەرگریکردن لە مافەکانی و سەروەری یاسا کردووە.

دەشڵێت، ئەم خەڵاتە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، سەرەتا چالاکوان یان ڕێکخراوێک لەسەر ئاستی ھەر وڵاتێک دەپاڵێورێت، دواتر ئەم کەسە دەچێتە پێشبڕکێوە لەگەڵ پاڵێوراوانی سەرتاسەری وڵاتانی جیھاندا، لە کۆتاییدا دەستەبژێرێکی براوە خەڵاتەکانیان پێدەبەخشرێت.

لە ساڵانی ڕابردوودا ھەر یەک لە ژینا ئەمینی، بزوتنەوەی (ژن – ژیان – ئازادی) و نێرگز موحەمەدی، کە دواتر خەڵاتی نۆبلی نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتی پێبەخشرا، لە براوەکانی خەڵاتی (فەڕەنسی ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ) بوون. ئەمساڵیش من یەکێکم لەو دوانزە کەسایەتییە جیھانییەی کە براوەی خەڵاتەکەن.

ڕێباز حەملان: سبەی پارەکەی بەغدا دەگات و مووچە دابەشدەکرێت
پێشت ڕێباز حەملان: سبەی پارەکەی بەغدا دەگات و مووچە دابەشدەکرێت
بەمشەوە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
دواتر بەمشەوە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا
پەیوەندیدار