نێرگز محەمەدی خەڵاتی نۆبڵ ی پێبەخشرا



ژنەچالاکوانی زیندانیکراوی ئێرانی نێرگز محەمەدی لە ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدرا و کوڕ و خوشکەکەی خەڵاتەکەیان وەرگرت.

لە ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بەخشرایە نێرگز محەمەدی، بەڵام بەھۆی ریگرییەکانی ئێرانەوە بەشداری رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەکەی نەکرد و لە زیندان مانی لە خواردن گرت.

خەڵاتەکە لەلایەن عەلی کوڕی نێرگز محەمەدی و کیانای خوشکی وەرگیرا، ھاوکات نێرگز محەمەدی لە زیندانەوە نامەیەکی نوسیبوو و عەلی کوڕی خوێندییەوە و تیایدا دەڵێت، وەک ئێرانییەک شانازی دەکات کە بەشێکە لە شارستانیەتی دەوڵەمەندی ئێرانی، بەڵام ئەمڕۆ بووەتە قوربانی چەوساندنەوەی “دەسەڵاتێکی ئایینی ستەمکار و دژی ژن.”

ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی رۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ، وەک ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر پێشێلکارییە گەورە و بەربڵاوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئەو ژنە چالاکوانە مانی لە خواردن گرتووە.

نێرگز محەمەدی چالاکوانێکی دیاری ئێرانە و تەمەنی ٥١ ساڵە و چەند ساڵێکە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی حکومەتی ئێران دەستگیرکراوە، ئەمساڵیش وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دیاریکرا.

وەبەرهێنان، لەکوێی گەشەی ئابوری و بونیادی ژێر خانی ئابوری هەرێمدایە؟
پێشت وەبەرهێنان، لەکوێی گەشەی ئابوری و بونیادی ژێر خانی ئابوری هەرێمدایە؟
ئەم كەشە بێ‌ بارانییە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
دواتر ئەم كەشە بێ‌ بارانییە تا كەی بەردەوام دەبێت؟
ەیوەندیدار