وەبەرهێنان، لەکوێی گەشەی ئابوری و بونیادی ژێر خانی ئابوری هەرێمدایە؟



عیماد مەحمود
ئایا وەبەرهێنان تەنها بونیادی باڵەخانەکان و یەکەی نیشتەجێ بوونە؟

وەبەرهێنان، بریتیە لە زیادکردنی ، پارە لەڕێی خستنەگەڕی بەرهەمهێنان و بازرگانیەوە، هەر ووڵاتێک بیەوێت، بونیادی ژێرخانی ئابوری پێکبهێنت و لە ڕیز بەندی گەشەی ئابوری ووڵاتان دوانەکەوێت، دەبێ وەبەرهێنان لە پێشینەی کارەکانی بێت، لە پێناو زیاتر کردنی گەشەی ئابوری و زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی و ڕەخساندنی هەلی کارو نەهێشتنی بێکار، ڕێژەیی هەژاری.

لە هەرێمی کوردستان، سێکتەری وەبەرهێنان بەلای ئەم ئامانجە ئابوریانەدا، نەڕۆشتووە، بەڵک و هۆکارێک بووە، بۆ زیاتر بەلاڕێدانی گەشەیی ئابوری و زیادبوونی جیاوازی جینایەتی لەڕێی دروست کردنی یەکەکانی نیشتەجێ بوونەوە!

بونیاتنانی باڵەخانەکان و یەکەکانی نیشتەجێ بوون یەکێک بوون، لە پێداویستیەکانی خەڵکی ئەم هەرێمەی ئێمه، بەشێکی زۆر له سەرمایەدارە نیشتیمانیەکان هەرێم لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق، ڕوویان لێ کردو دەستیان بە بونیاتنانی کرد،
کە ژمارەیان لە عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە سەرو ١٥٠٠٠٠٠ یەک ملوێن و پێنج سەد هەزاری تێپەڕاندبوو تاوەک سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣
حاڵەتەکە تا ئێرە ئاساییەی، سەرە ڕای کەموکورتیەکانیان،

بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێ لێرە بە دواوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای وەبەرهێنان بەرنامەڕێژی، پلانێکی ووردی ئابوریانەو زانستیانەی هەبێ، سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دروست کردن و بونیاتنانی ئەم پرۆژانە،

کۆمەڵێک مەرجی ئابوریانە بسەپێنێت، بە سەریاندا، تا ڕێگر بێت لەو فەوزاییەی کە لەم کایە بە ناوی بونیادی ئابوریەوە هەیە،

ناوەرۆکی بابەتەکە ئەمەیە.

بێکاری لە کوێی ئەم فەوزایەدا؟
چۆن هەنگاو بۆ چارەسەری بنرێت؟

ئامارە فەرمیەکان، بۆ بێکاری ، ئاماژەی مەترسیدارن . ڕێژەی بێکاری ئاشکرا بەپێی ڕووپێوکی ڕێخراوی کاری نێو دەوڵەتی ، کە لە مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامی داوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق .
وەک نموزج ١٦٫٦٠٠ خێزانی وەرگرتووە، دەرئەنجامەکان بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم بەم جۆرەیە بووە.

پارێزگای دهۆک ٪ ٢٤٫٦٥
پارێزگاێی هەولێر ٪١٧٫٧
پارێزگای سلێمانی ٪ ١١٫٩

بە گشتی ڕێژەی بێکاری لە هەرێم بە گشتی ٪١٨

سەرەڕای ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی بە بێکاری شاراوە نەکردوە، لە نێو فەرمانگە دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا، کە ئامارە نافەرمیەکان ئاماژە بۆ بێکاری شاراوە دەکەن بە ڕێژەی ٪٧٥
واتە لە هەر چوار فەرمانبەرێک سێ فەرمانبەر بێکارە.

هاو کات ، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕووپێوێکی بۆ ڕێژەی هەژاری ئەنجامداوە، بۆ تەواوی دانیشتوانی عێراق، لە نێویاندا هەرێمی کوردستان ، ڕێژەی هێڵی هەژاری ٪١٥ کەئەم ڕێژەیە تەواو مەترسیدارە.

کەواتە ئەرکە لەسەر حکومەتی هەرێم و دەستەی وەبەرهێنان، لایەنی پەیوەندیدار پێداچوونەوە بە پێدانی مۆڵەتی دروست کردنی،یەکانی نیشتەجێ بوون بکرێت،

چارەسەر و پێشنیار

یەکەم. لەگەڵ بونیادی هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون و باڵەخانەیەک، لەبەرامبەردا کارگەیەک دروست بکرێت، جۆری ئەو کارگانەش بە پێی پێویستی ڕۆژگار و شوێنەکان و بوونی کەرەستەی خاو لەو ناوچانە زۆری دەستی کار، دەست نیشان بکرێت،

دووەم. هەڵگرتن یان لێخۆش بوون لە بڕی ئەو باجەی یان تاریفەی گومرگییەی دەکەوێتە ، سەر ئەو بازرگان و وەبەرهێنەرەی ، کە کار بۆ بونیادی کارگە دەکەن، لەو جۆرانەی کە خواستی خەڵک و دەستەی وەبەرهێنانی لەسەرە، لە پێناو زیاد کردنی ، بەرهەمی ناوخۆو ڕەخساندنی هەلی کاری ناوخۆیی..

سێیەم . دەستەی وەبەرهێنان بە هەمەهانگی لەگەڵ، دەستەی ئاماری هەرێم، وەزارەتی پلاندان ، خوێندنی باڵا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی دی، ڕووپێوێکی دروست و مەیدانی ئەنجام بدرێت، سەبارەت بە ڕێژەی هەلی کار، ڕێژی بێ کاری، پسپۆری دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاو خوێندنە پیشەییەکان، لەسەر ئەو بنەمایە مۆڵەت بە وەبەرهێن بدرێت، بۆ بونیادی پرۆژەو کارگەکان..

چوارەم. هەمووارکردنەوە یاساکانی وەبەرهێنان، تایبەت بە دروست کردنی کارگە، تێدا کائاسانی زیاتری لەخۆبگرێت ، بۆ وەبەرهێن و هەموو ئەو ڕۆتینات و بەربەستانە لەڕێی بونیادی کارگەو کارخانەکانە هەڵگیرێت، بە نمونە، هەڵگرتنی، باج ،ڕسومات،گومرگی، لەسەر ئەو پێداوییستیە سەرەتاییانەی داغڵ دەکرێت، هەم وەک کەرەستەیی خاو، یان ئەو ئامێرانەی بەکاردێن، لە بونیادی کارخانەکاندا.

پێنجەم، ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنی ناوخۆیی و دەرەکی، ئەو مۆنۆپۆلەی لەسەر وەبەرهێنانە، لەڕێی دەستێوەردانی حیزبی و کەسی دەست ڕۆشتوە هەڵگیرێت، سەرەڕایی چاودێری ،بە دواداچوون بۆ کارەکانیان.

شەشەم. تایبەت بەو ناوچانەی کە وەبەرهێنان تێدا لە ئاستێکی لاوازدایە یاخود هەر نیە، هانی وەبەرهێن بدرێت، بە ڕێگاو میکانیزمێک، وەبەرهێن ناچار بکرێت لەگەڵ ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون، بە ڕێژەی سەرمایە ئەو پڕۆژەیە، ڕێژەیەکی تەرخان بکرێت بۆ بونیادی کارخانەیە لەو ناوچانە.

بەم ڕێکارو ڕێگایانە، دەتوانرێت، وەبەرهێنان، بەشێوەیەکی ، ئابورییانە بخرێتە خزمەت گەشەیی ئابوری و بونیادی ژێرخانی ئابوری ، ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری ، زیادبوونی بەرهەمی نیشتیمانی .

ئابوریناس

 

بایکۆتی خوێندن، ڕووەو نەمانی متمانە
پێشت بایکۆتی خوێندن، ڕووەو نەمانی متمانە
نێرگز محەمەدی خەڵاتی نۆبڵ ی پێبەخشرا
دواتر نێرگز محەمەدی خەڵاتی نۆبڵ ی پێبەخشرا
ەیوەندیدار