وەزارەتی دارایی لەبارەی ٧٠٠ ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند چاوەڕوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا 250 ملیار وەک قەرز وەربگرین.

وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا،ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٠ وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووەو چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و بەدواداچوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، حکومەتی عێراق قەرزێکی دیکە بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

ئەمە کۆتا گوژمەی ئەو قەرزەیە کە حکومەتی عێراق دەیداتە حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران، لە کاتێکدا هێشتا چارەنووسی مووچەکانی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ بە نادیاری ماوەتەوە.

دابەشكردنی مریشك و هێلكە لە بەشەخۆراك دەستی پێكرد
پێشت دابەشكردنی مریشك و هێلكە لە بەشەخۆراك دەستی پێكرد
ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا
دواتر ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا
ەیوەندیدار