زانیاری لەسەر دروست كردنی كارتی بانكی بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران



دوابەدوای بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ كاركردن لە سەرجەم سێكتەرەكان و مامەڵەكان بە كارتی ئەلیكترۆنی و كۆتایی هێنان بە هەژموونی پارەی كاش، تا ئێستا زیاتر لە (18) ملیۆن هەژماری بانکی لە تەواوی عێراق کراونەتەوە.

عەلی تاریق، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکە تایبەتەکان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو پاڵپشتیی و ئاسانکارییەی لەلایەن حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندییەوە پێشکەش بە بەشداربووەکانی بانک کراوە، لە 9 مانگی ڕابردودا زیاتر لە یەک ملیۆن و (200) هەزار هەژماری نوێ کراونەتەوە، ئێستا کۆی ژمارەی هەژمارە بانکییەکان لە (18) ملیۆن هەژمار زیاترە.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆتایی ساڵی (2022) ژمارەی هەژمارە بانکییەکان گەیشتبووە (8.79) ملیۆن هەژمار، بەڵام تا (30ی ئەیلولی2023) ژمارەکە بۆ (10.2) ملیۆن هەژمار زیادیکردووە.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی ئامێرەکان لە ساڵی ڕابردوودا (10) هەزار و (718) ئامێر بووە، بەڵام لەساڵی (2023)ـدا گەیشتۆتە (23) هەزار و (261) ئامێر، ئەوەش بەڕێژەی لە (117%) زیادیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ خێراکردنی حەواڵەکردن بۆ بازرگانەکان، ئاسانکاری و پاڵپشتییەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆتە هۆی گۆڕانکاری لە کەرتی بانک و دراوەکان، ئەوەش پڕۆسەکانی چاکسازی لەکەرتی ئابووری وڵاتدا خێراتردەکات.

 

ژەمێک خواردن بۆ خوێندکارانی پەیمانگایەک دابیندەکرێت
پێشت ژەمێک خواردن بۆ خوێندکارانی پەیمانگایەک دابیندەکرێت
وەزارەتی پەروەردە هەفتەیەك پشووی ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتی پەروەردە هەفتەیەك پشووی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار