![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، هاووڵاتییەك لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزاندا ڕوویدا و لە ئاکامدا پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان شەڕەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژ و کوژراویش خزمن.