هێزێکی چەکدار هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە



هێزێکی چەکدار هه‌ڵیكوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی پۆلیس برینداربوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ بنه‌كه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌ هەوڵیانداوە ئۆتۆمبیلێکی خۆیان ببینن کە پێشتر تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووه‌ و لەلایەن بنکەکەوە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌،

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، چەکدارەکان ژمارەیان ٤ کەس بووە و جلی مەدەنییان لەبەربووە، پۆلیسی بنكه‌كه‌ پێیان وتوون كه‌ یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ وەستایەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلدا بچن و سەیری ئۆتۆمبێلەکە بکەن، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیانكردوه‌ته‌وه و پێداگرییان کردووە کە هەموویان بچن‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌كداره‌كان و پۆلیسه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌ دروستبووه‌ و چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان كردووه‌ و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون.

هاوکات تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار زانیاری لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە و تۆڕی میدیای خەڵک هەوڵیدا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدات، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌وه‌ندیه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌.

دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانی عێراق دادەخرێن
پێشت دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانی عێراق دادەخرێن
هاووڵاتییەك بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا
دواتر هاووڵاتییەك بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا
پەیوەندیدار