بڕیاری سزادانی تاکسی جێبەجێ دەکرێت



بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و گواستەوە، هەر تاکسییەك لۆگۆی پێوە نەبێت 100 هەزار دینار سزا دەدرێت و بڕیارەکەش لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2019ەوە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لۆگۆی بۆ تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی شار دەرکردووە و لە ساڵی 2021یشەوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە پێشتر بە هۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا بوو بڕیارەکە وەکو پێویست جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستبکرێتەوە بە جێبەجێکردنی و سزادانی ئەو شۆفێرانەی لۆگۆیان لە تاکسییەکانیان نەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە 28 هەزار تاکسی لە سلێمانی هەیە و 25 هەزار فۆڕمیشیان دابەش کردووە، بەڵام لەو ژمارەیە 16 هەزار و 250 تاکسی لۆگۆی کردووە.

سەبارەت بە سزا داراییەکانی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکەش، ئازاد ئەحمەد ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرەی مامەڵەی نەکردبێت 40 هەزار دینار، ئەوەش کە مامەڵەی کردبێت و لۆگۆکەی لە تاکسییەکەی نەداوە 100 هەزار دینار سزا دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، ئامانجی بڕیارەکە جیاکردنەوەی تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی شارەکانە و مامەڵەکەش 40 هەزار دیناری تێدەچێت.

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران وتیشی تا ئێستا 1300 مامەڵەی لۆگۆی تاکسی ڕاگیراوە، بە هۆی ئەوەی لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە پێشینەی تاوانیان هەبووە.

هاووڵاتییەك بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا
پێشت هاووڵاتییەك بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم جێگیرە
دواتر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم جێگیرە
ەیوەندیدار