وانەبێژان لەبەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی گردبوونەوە



مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی گرفتی مامۆستایانی وانبێژیان کرد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، “گردبوونەوەی ئێمە بە مانای شکاندنی بایکۆت نایەت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبووینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی پشووی ڕۆژانی شەممە بەشە وانەکانیان کەمبوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” پاش کاتژمێرێک کۆبوونەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە مامۆستا وانەبێژانەی کەمتر لە ١٢ بەشەوانەیان بۆ ماوەتەوە دەبێت شایستەداراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت، هاوکات بەڕێوەبەری پەروەردە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکەمانی پێداویین”.

وتیشی، ئەو مامۆستایانەی کەمتر لە ٨ بەشەوانەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان دەبێت بگەڕێن بۆ قوتابخانەی دیکە تاوەکو بتوانن بەشەوانەی دیکە وەربگرن.

ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە کێشەی کەمی بەشەوانەیان هەیە لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات ٥٦ مامۆستا، لە پەروەردەی ڕۆژئاوا ٤٠ مامۆستا، هاوکات لە پەروەردەی دوکان ٤ بۆ ٥ مامۆستا دەبێت.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە و دارایی، ئەنجومەنی وەزیران هیچ ڕێگاچارەسەرییەکی کردارییان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ و میلاک نییە، هەر بۆیە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامدەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کۆتای وەرزی یەکەمی خوێندن نزیکدەبێتەوە و تا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پڕۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووە، مامۆستایانیش دووپاتی دەکەنەوە بە بایکۆت دەست بە وەرزی دووەمی خوێندن دەکەن.

٦٧ ملیۆن دەنگدەر سەرۆکی نوێی میسر هەڵدەبژێرن
پێشت ٦٧ ملیۆن دەنگدەر سەرۆکی نوێی میسر هەڵدەبژێرن
دامەزراوەیەکی عێراقی: 93 ترلیۆن دینار لای هاووڵاتییان خەوێندراوە
دواتر دامەزراوەیەکی عێراقی: 93 ترلیۆن دینار لای هاووڵاتییان خەوێندراوە
ەیوەندیدار