ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕەتیکردەوە کە ئاو لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری نەمابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ” ڕۆژانە ٢٠٠ نەخۆش بۆ شوشتنی گوچیلە سەردانی هەردوو بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نێو باڵەخانەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و بەشی گورچیلەی دەستکرد ده‌كه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد، “سەبارەت بە دیداری نەخۆشێک لە یەکێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، گوایە لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کێشەی نەبوونی ئاو هەیە و گرفتی شوشتنی گورچیلەیان  بۆ دروستکردووە، بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتییان ڕوونی دەکەینەوە، ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە کە دانیشتوی قەزای کۆیه‌یە و هەفتانە بۆ ماوەی سێ جار لە سێ ڕۆژدا شوشتنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت بەپێی ڕێکاری زانستی پزیشکی و لەڕێگەی ستافی شارەزای ئامێری شوشتنی گورچیلە، کە هەر نەخۆشێک پێویستی بە ٤ چوار کاتژمێر هەیە بۆ تەواوی  شوشتنی گورچیلەکە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، زانیاری لە کاتی دیدارەکە دوورە لە ڕاستی و هۆکاری شوشتنی گورچیلەی بۆ دوو کاتژمێر دەگەڕێتەوە، بۆ هاوه‌ڵی نەخۆشەکە کە بەبێ پرسی پزیشک و کارمەندانی بەشی گورچیلەی دەستکرد دەستکاری ئامێرەکەیان کردووە، بۆ دوای دوو کاتژمێر لە دەستکاریکردن و تێکدانی سیستەمی کارکردنی ئامێری شوشتەکە دوای هەوڵدان بۆ خستنەوەی کار و ڕێکخستنەوەی ئامێرەکە ماوەی زانستی نەخۆشەکە تەواو بووە و نۆرەی نەخۆشی دواتر بووە بۆ شوشتنی گورچیلە.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، “ڕۆژانە ٢٠٠ نەخۆش بۆ مەبەستی شوشتنی گوچیلە سەردانی هەردوو بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نێو باڵەخانەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و بەشی گورچیلەی دەستکرد کە دەکەوێتە پشت فریاکەوتنی رۆژئاوا لە ڕێگەی ٦٠ ئامێری شوشتنی گورچیلە پڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت”.

دامەزراوەیەکی عێراقی: 93 ترلیۆن دینار لای هاووڵاتییان خەوێندراوە
پێشت دامەزراوەیەکی عێراقی: 93 ترلیۆن دینار لای هاووڵاتییان خەوێندراوە
پسپۆڕێک ئەو خۆراکانە دەستنیشان دەکات کە زیانیان بۆ مێشک هەیە
دواتر پسپۆڕێک ئەو خۆراکانە دەستنیشان دەکات کە زیانیان بۆ مێشک هەیە
ەیوەندیدار