پسپۆڕێک ئەو خۆراکانە دەستنیشان دەکات کە زیانیان بۆ مێشک هەیە



زۆرێک لە خۆراکەکان، وەک چەوری هایدرۆجینی و خواردنەوە کحولیەکان، کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشکی مرۆڤ هەیە.

یەلینا تیخۆمیرۆڤا، پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕووسی ڕایگەیاند، زیادەڕۆیی لە جۆرە جیاوازەکانی خواردنەوە کحولییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک، توانای بیرکردنەوە و پەیبردنی مرۆڤ دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هەر وەک پێشتر سەلمێنراوە، کحول خانە دەمارییەکان لەناو دەبات، ئەگەر کەسێک بڕێکی زۆر کحول بخواتەوە، توانای ئەرکە مەعریفیەکانی کەم دەبێتەوە، واتە زیادەڕۆیی لە خواردنەوە زیان بە کارایی مێشک دەگەیەنێت.

جگە لەوەش خواردنی زەیتی ڕووەکی پرۆسێس کراو، یان ئەوەی پێی دەوترێت چەوری هایدرۆجین کراو، کاریگەری نەرێنی لەسەر کارایی مێشک دەبێت.

وتیشی، کاتێک مرۆڤ بڕێکی زۆر چەوری هایدرۆجینکراو دەخوات، جەستە توانای پرۆسێسکردنی نییە، بۆیە لە نێو خانەکانی مێشک دەمێنێتەوە، دواتر دەبێتە هۆی لەناوچوون و کەمبوونەوەی ئەرکە مەعریفیەکان.

بە وتەی ئەو، زیادەڕۆیی لە خواردنی خواردنە خێراکان کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک دەبێت، چونکە بڕێکی زۆر چەوری، کاربۆهیدرات، خوێ و زیادکەری خۆراکی جۆراوجۆری تێدایە، لەگەڵ خواردنەوە شیرینەکان هۆکارن بۆ قەڵەوی و دەبنە هۆی کەمبوونەوەی چالاکیی مێشک.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکرد، شەکر زیانی بۆ مێشک هەیە، لە کاتێکدا گلوکۆز سووتەمەنییەکی سەرەکییە بۆ جەستە، بەڵام کاتێک ڕێژەکانیان بە شێوەیەکی وەرزی کەم دەبێتەوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارەکانی مێشک دەبێت.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
پێشت ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلی سەرما و بەفربارین ئەگەرێکی لاوازە
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلی سەرما و بەفربارین ئەگەرێکی لاوازە
ەیوەندیدار