کۆمسیۆن دوا مۆڵەت بۆ باجی چاودێری ئاشکرا دەکات

  • 117 بینین

کۆمیسیۆن سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی‌و دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە دوا مۆڵەت 10 کانوونی یەکەمە بۆ دەرهێنانی کارتی چاودێری.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، ئاگاداری سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی‌و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، کە رۆژی یەکشەممە 2023/12/10 دوا مۆڵەتە بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەی دەرهێنانی باجی چاودێران‌و راگەیاندنکاران بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق رێکنەخراو لەهەرێمێکدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر رێکخراوێک یان دەزگایەکی راگەیاندن خوازیاری چاودێری‌و روماڵی پرۆسەکەیە، لەبەرواری دیاریکراودا سەردانی بەشی راگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی بکات بەمەبەستی تۆمارکردن‌و پێدانی باج.

بڕیارە ڕۆژی 18 ی کانوونی یەکەم ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارایزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەبچێت، و لە شارەکانی هەرێمیش چەند بنکەیەک دیاریکراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

قەبارەی بازرگانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكراكرا
پێشت قەبارەی بازرگانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكراكرا
عێراق لیستێکی تۆمەتبارانی ڕادەستی ئەمریکا کرد
دواتر عێراق لیستێکی تۆمەتبارانی ڕادەستی ئەمریکا کرد
پەیوەندیدار