عێراق لیستێکی تۆمەتبارانی ڕادەستی ئەمریکا کرد



سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، لیستێکی لە تۆمەتباران و داواکراوان ڕادەستی ئەمریکییەکان کرد، کە داوای هاوکاری یاسایی دەکەن بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو تاوانبارانەی کە نیشتەجێی خاکی ئەمریکان.

لە بەیاننامەیەکی دەستپاکیدا هاتووە، “لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پسپۆڕانی دەستپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەە یستەی لەلایەن عێراقەوە پێشکەش کراوە بۆ ڕادەستکردنیەوەی تۆمەرتبارانی نیشتەجێی ئەمریکا ئەگەر لە وردبینی دۆسییەکاندا زانیارییەکان پشتڕاستکرانەوە،

شارەزایانی دەستپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەپێی بەدواداچوونەکان، مەترسیی گەندەڵی لەسەر دامودەزگاکانی دەوڵەت لە عێراق و دروستبوونی کێشەکانی لە بواری ئەمنی و ئابووری و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک لە ئاستێکی بەرزدایە، هاوکای  ئامادەیی خۆیان بۆ کارکردن لەگەڵ عێراق دەربڕی، بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی، لە بەدواداجوونی گەندەڵکاران و گەراندنەوەی سامانی دزراو و بەهەدەر دراوی عێراق لە بانکەکانی دەرەوە.

کۆمسیۆن دوا مۆڵەت بۆ باجی چاودێری ئاشکرا دەکات
پێشت کۆمسیۆن دوا مۆڵەت بۆ باجی چاودێری ئاشکرا دەکات
جارێكی دیكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت
دواتر جارێكی دیكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت
ەیوەندیدار