قەبارەی بازرگانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكراكرا



نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا لە ڕاپۆرتێكدا هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشكرادەكات، كە لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2023 بە ڕێژەی 20% گەشەی کردووە و ڕایگەیاندووە، کە کۆی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەم ماوەیەدا گەیشتووەتە زیاتر لە 44 ملیۆن دۆلار.

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا بڵاویکردەوە، كۆی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 44.4 ملیۆن دۆلار.

كۆی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی (هەناردە و هاوردە) نێوان هەردوو وڵات لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی دابەزینی 4% بووەتەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، کە بڕی 46.5 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، هەناردەی ئەمریكا بۆ ئێران لە ژاپۆنەوە تاوەكو مانگی 10ی ئەمساڵ زیادی كردووە و لەبەرامبەردا هاوردەی كاڵای ئێرانی كەمبۆتەوە، چونكە لەو ماوەیەدا ئەمریكا بە بەهای 42.8 ملیۆن دۆلار كاڵای هەناردەی ئێران كردووە و بەوەش بەڕێژەی 20% هەناردە زیادی كردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، كە 35.6 ملیۆن دۆلار بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، هاوردەی ئەمریکا لە ئێرانەوە لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 85% دابەزیوە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 600 هەزار دۆلار دوای ئەوەی لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 10.9 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاشكراشی كردووە، تەنها لە مانگی 10دا بەهای هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران گەیشتە ٣.٩ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا هاوردەی ئەم وڵاتە لە ئێرانەوە ئاستی ٠.١ ملیۆن دۆلار بووە.

ئێران لە ڕیزبەندی ١٧٧هەمینی هەناردەکردن بۆ ئەمریکایە، لە ڕووی دابینکردنی کاڵاکانەوە کە ئەمریکا پێویستی پێیەتی لە پلەی ٢٠٦ دایە.

بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوە لەسەر چاپ كردنی دینار دەدات
پێشت بانكی ناوەندی ڕوونكردنەوە لەسەر چاپ كردنی دینار دەدات
کۆمسیۆن دوا مۆڵەت بۆ باجی چاودێری ئاشکرا دەکات
دواتر کۆمسیۆن دوا مۆڵەت بۆ باجی چاودێری ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار