ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی سۆران خرایەڕوو



سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوە ئاگرەکەی سۆرانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ” لێکۆڵینەوە لە زۆری ژمارەی قوربانییەکان دەکرێت”.

هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، هێشتا لای لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕوون نییە کە هۆکاری بەکارنەهێنانی ئاگرکوژێنەوەی ناو باڵەخانەکە و پەیژەی باری لە ناکاو لەلایەن ئەو هاوڵاتییانەی لە باڵەخانەکەدا بوون بۆچی دەگەڕێتەوە، لە کۆتایی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەخەینە ڕوو.

باسی لەوەکرد، هەندیکجار باڵەخانەیەک ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی تێدا جێبەجێکراوە، بەڵام لە کاتی ڕووداوەکە پێویستە لەلایەن ئەو کەسانەی تێیدا نیشتەجێن هۆشیاری پێویستیان هەبێت و بتوانن بەکاریبهێنن، لە کۆبوونەوە و لێکۆڵینەوەکانیان گفتوگۆی زیاتر لەبارەیەوە دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی سەرجەم باڵەخانەکان کە هاووڵاتییان تێیدا نیشتەجێن کە مەرج و ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانییان تێدا جێبەجێکراوە، هاوکات هەوڵدەدەین لێکۆڵینەوە لەسەر زۆری ژمارەی قوربانییەکان بکەین.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری دروستبوونی ئەو ڕووداوە و گیانلەدەستدانی ئەو ژمارە هاوڵاتییە زۆرە و لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکە دەیخەنەڕوو.

ئاشکراشی کرد: “دوو کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون، یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە ئەوەی دیکەیان خاوەنی ئەو مۆبیلیاتەیە کە دەکەوێتە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شەوی ڕابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، لە ئێستادا زۆربەی بریندارەکان دۆخی تەندروستیان جێگیرە و تەنها دوانیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

سودانی پەیامێك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكات
پێشت سودانی پەیامێك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكات
حکومەتی عێراق سبەینێی کرد بە پشوو
دواتر حکومەتی عێراق سبەینێی کرد بە پشوو
ەیوەندیدار