سودانی پەیامێك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكات



سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەبۆنەی گیانلەدەستدانی 14 هاووڵاتی و خوێندكار لە بەشە ناوخۆیی زانكۆی سۆران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئاگرکەوتنەوە دەکات، کە لە بەشە ناوخۆیی خوێندکارانی زانکۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرین هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بە ئازارە پێشکەش بکەن.

شەوی ڕابردوو لە بەشە ناوخۆیی زانكۆی سۆران ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بەهۆیەوە 14 كەس، کە لە نێویاندا خوێندکار و مامۆستا هەبوون گیانیان لەدەستدا و حكومەتی هەرێمیش بەو بۆنەیەوە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

دوابەدوای ڕووداوەكە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە پێكهێنراوە و لە ئێستادا دوو كەس دەستگیركراون، كە خاوەنی باڵەخانەكە و ئەو مۆبیلیاتەن، كە لە باڵەخانەكەدا هەیە.

 

سودانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت سودانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی سۆران خرایەڕوو
دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی سۆران خرایەڕوو
ەیوەندیدار