ئەمریکا ڤیتۆی ئاگربەستی لەغەززە کرد



لەدوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە دوێنی هەینی بەڕێوەچوو، ئەمریکا کە یەکێکە لە پێنج ئەندامە سەرەکییەکانی ئەنجومەنەکە، مافی ڤیتۆی دژی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەکارهێناو ڕەتیکردەوە پشتگیری وەستانی جەنگەکە بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٥ ئەندام پێکدێت کە پێنجیان هەمیشەیین و مافی بەکارهێنانی ڤیتۆکردنی هەربڕیارێکیان هەیە و دەتوانن دژی بوەستن کە ئەوانیش بریتین لە هەریەکە لە (ئەمریکا، ڕوسیا، چین، بەریتانیا و فەڕەنسا).

لەکۆبوونەوەی دوێنێدا، لەکۆی ١٥ دەوڵەتی ئەندام لە ئەنجومەنەکە ١٣ دەوڵەت دەنگیان بە پرۆژەیەکی ئیماراتدا بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی وەستانی جەنگ لە کەرتی غەززە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی وەستایەوە و ڤیتۆی پرۆژەکەی کرد و بەرتیانیاش ئامادەنەبوو دەنگ بدات.

هاوکات، ڕۆبەرت ود، کە نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژە بڕیارەکە ناواقعییە و هیچ دەرئەنجامێکی نابێت.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغدا بەرزبوەوە
پێشت نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغدا بەرزبوەوە
عێراق هاوکاری بریندارەکانی ئاگرەکەی سۆران دەکات
دواتر عێراق هاوکاری بریندارەکانی ئاگرەکەی سۆران دەکات
ەیوەندیدار