سودانی لەسەر هێرشكردنە سەر ئەمریكا بێدەنگی شكاند

  • 167 بینین

سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لەسەر‌ هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هاتەدەنگ و فەرمان دا بە “سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا ده‌ستگیربكرێن”.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه‌، به‌دواداچونی ورد بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌ك به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و ڕوبه‌ڕوی دادگایان بكه‌نه‌وه‌.
جه‌ختیكردۆته‌وه‌، “به‌ئامانجگرتنی نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان شتێكه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ڕه‌وا بێت و له‌ هیچ بارودۆخێكدا قبوڵ ناكرێت، به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌و تۆمه‌ت و وه‌همانه‌ی له‌ پشت ئه‌و كاره‌ شه‌رمه‌زاریانه‌ن”.

سودانی لە ڕێنماییەكەیدا، كە لیوا یەحیا ڕەسوڵ بڵاویكردۆتەوە ئاماەی بەوەشكردووە، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه‌ سوكایه‌تی به‌ عێراق و سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌و گروپه‌ بێ ئیراده‌ و بێ یاسایانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق ناكه‌ن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌ نین كه‌ حكومه‌ت له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی فه‌رمیدا ده‌ریبڕیوه‌.

ده‌شڵێت، “تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و خراپ به‌كارهێنانی ئاسایشی ناوخۆ و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ناوبانگی سیاسی عێراق و به‌ئامانجگرتنی شوێنه‌ ئارامه‌كان، كه‌ به‌ هێزی یاسا و گومرگ و ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پارێزراون، كرده‌وه‌ی تیرۆرن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان و ده‌زگا حكومی و جێبه‌جێكاره‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی لێهاتویی و ئه‌ركی خۆیان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان، پاراستنی په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پابه‌ندبون به‌ ده‌سته‌به‌ركردنیان”.

 

وەزارەتێك پشووەكانی هەڵوەشاندەوە و هەینی و شەممەش دەوامە
پێشت وەزارەتێك پشووەكانی هەڵوەشاندەوە و هەینی و شەممەش دەوامە
یەكەم شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
دواتر یەكەم شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار