یەكەم شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە



 

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی زستان، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و سەرما بۆ ناوچەكانی هەرێم و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی لەکاتەکانی ئێوارەدا لەئەنجامی نزیکبوونەوە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەڕاستەوە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری بۆ ھەوری تەواو ئەگۆرێت و لەدرەنگانی شەودا ئەگەری بارانبارین ئەبێت سەرەتاش لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و موسڵەوە دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاند،سبەینێ‌ شەممە 9/12/2023 کاریگەری ئەم شەپۆلە فراوان ئەبێت بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و شاخاویەکانی پێشبینی بارانێکی مامناوەند و ھەندێک کات بەخوڕ ئەکرێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە، بەڵام لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ و لەناوچە شاخاوییەکانی رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ ھەندێک کاتیش بەخوڕ ئەبێت، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز ئەبێت و ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەندێک کات بارانێکی مامناوەند ئەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ ئەبێت و ھەر لە ڕۆژی شەممە پلەکانی گەرما 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و لە چیا بەرزەکاندا بەفر ئەبارێت، با زۆربەی کاتەکان لە ڕۆژی شەممە چالاک ئەبێت بەخێرایی 15-35 کم/ک ئاراستەی با ناجێگیر ئەبێت .

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر زۆربەی ناوچەکانمان بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە 10/12/2023 کۆتایی پێدێت و لەناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا تا ئێوارەی یەک شەممە بەشێوەیەکی لاواز بەردەوامی ئەبێت”.

 

سودانی لەسەر هێرشكردنە سەر ئەمریكا بێدەنگی شكاند
پێشت سودانی لەسەر هێرشكردنە سەر ئەمریكا بێدەنگی شكاند
مایکل ڕۆبن: ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناكشێتەوە
دواتر مایکل ڕۆبن: ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناكشێتەوە
ەیوەندیدار