وەزارەتێك پشووەكانی هەڵوەشاندەوە و هەینی و شەممەش دەوامە



وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە تاوەكو كۆتایی ساڵ.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ئەمڕۆ هەینی 8ی 12ی 2023 بڵاویكردۆتەوە، بڕیاریداوە بە بەردەوامی دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگەی بودجە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە تا کۆتایی ساڵی 2023.

ڕاشیگەیاندووە، تا كۆتایی ئەمساڵ فەرمانبەرانی فەرمانگەی بودجە دەوامیان بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوام دەكەن.

هەموو ساڵێك لە كۆتایی ساڵدا هەژماری كۆتایی بودجە (حساب ختامی) ئامادە دەكرێت و دەبێت ئاڕاستەی پەرلەمان بكرێت بۆ وردبینی كردنی.

ئەم فەرمانە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمیش لە ڕێنماییەكەدا گشت خەرجیەكانی ڕاگرت، جگە لە خەرجی مووچە، بەڵام دەوام درێژناكرێتەوە.

هۆكاری دواكەوتنی 700 ملیارەكە ئاشكراكرا
پێشت هۆكاری دواكەوتنی 700 ملیارەكە ئاشكراكرا
سودانی لەسەر هێرشكردنە سەر ئەمریكا بێدەنگی شكاند
دواتر سودانی لەسەر هێرشكردنە سەر ئەمریكا بێدەنگی شكاند
ەیوەندیدار