مایکل ڕۆبن: ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناكشێتەوە



 

مایکل ڕۆبن، ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن و هاوکارێکی باڵای دامەزراوەی ئەمریکی “ئینتەرپڕایز”، ڕایگەیاند، کۆنگرێسی ئەمریکا رەشنووسی پڕۆژە یاسای کشانەوە لە سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” پەسەند ناکات.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، نووسینگەی سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کێنتاکی، راند پاوڵ، ڕایگەیاندبوو، کە پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش کردووە بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا.

ڕۆبن لە لێدوانێکدا بۆ (نۆرس پرێس) ڕایگەیاندووە، “گومانی هەیە” لە توانای پۆڵ، بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ پڕۆژەکەی، چونکە “وەبەرهێنانە تاڕادەیەک کەمەکەی ئەمریکا لە باکووری ووریا دەستکەوتی گەورە بەدەستدەهێنێت، ئەویش بەهۆی هاوبەشییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت واشنتۆن وەبەرهێنان و پاڵپشتی سەربازی بۆ بەڕێوبەریی خۆسەریی زیاد بکات، هەرچەندە بەدووری دەزانرێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و غەززەوە پشتیوانیی زیاتری لەو شێوەیە بەدەست بێت.

سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەسەد، ڕۆبن باوەڕی خۆی دەربڕی، کە ڕەنگە وڵاتانی دیکە بەرەو ئاساییبوونەوە هەنگاو بنێن، بەڵام لە واشنتۆن کۆدەنگییەک هەیە کە “ئەسەد نابێت لە ڕووی داراییەوە سوود لەو کۆمەڵکوژییە ببینێت، کە ئەنجامی داوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، رەنگە توندی هەڵوێستی ئەمریکا لەمڕوەوە بگۆڕێت، بەڵام باشترین رێگا بۆ کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری ئەوەیە کە “ئەسەد هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت و دەستبەرداری ئێران و حیزبوڵا بێت و هەڵوێستێکی بێلایەنتر بەرامبەر بە ڕوسیا بگرێتەبەر”.

 

یەكەم شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
پێشت یەكەم شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
حاكم ئەحمەد: گه‌نده‌ڵی ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات
دواتر حاكم ئەحمەد: گه‌نده‌ڵی ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات
ەیوەندیدار