پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت



شارەزایانی بواری كەشناسی ئاماژە بە شەپۆلێكی دوور مەودای بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەگەری باراینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە.

بەپێی بەدواداجوونەکانی شارەزایانی بواری كەشناسی، تەواوی ئەم مانگە بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ناوچە سنووری و شاخاوییەکان شەپۆلێكی بەفربارین دەیانگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت ھەر لە شەشی مانگەوە پێشبینی دەستپێكردنەوەی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەكانمان دەكرێت بەچەند قۆناغێكی یەك لەدوای یەك، كە مەودای نێوان بارانەكان نزیك دەبن لە یەك.

باسی لەوەش كردووە، ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێكی بارانبارین لە نێوان شەشی مانگ بۆ 20 ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان بە تایبەت لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە.

دانیمارک سوتاندنی (قورئان) قەدەغە دەکات
پێشت دانیمارک سوتاندنی (قورئان) قەدەغە دەکات
سەرۆکی حزبێک لە بەغدا کوژرا
دواتر سەرۆکی حزبێک لە بەغدا کوژرا
ەیوەندیدار