پێشەوا هەورامانی: بەهاتنی 700 ملیارەكە مووچە دابەش دەكەین



وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتنی باش هەیە و نیەتێكی جدی لە سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی بەدی دەكەین بۆ چارەسەری كێشەكان و دەشڵێت: “لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەنێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عێراق، مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی پەیوەندی و لێكتێگەیشتنی باش هەیە و نیەتێكی جدی لە سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی بەدی دەكەین بۆ چارەسەری كێشەكان.

ڕاشیگەیاند، لەپاڵ ئەو نیەتە باشەی سەرۆك وەزیران، دوو عەقڵیەت هەن لە عێراق و هەرێم، بەرامبەر بەو نیەتی چاكەخوازی و ڕێككەوتنە وەستاونەتەوە. وتیشی، “عەقڵەیتێك هەیە لە هەرێمەوە ڕێنیشاندەرن بۆ بڕینی مووچەی خەڵك و پێشێل كردنی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران و تێكدانی قەوارەی هەرێم”.

ئاشكراشی كرد، بڕیارە لەم چەند ڕۆژە 700 ملیارەکە بگات، لەگەڵ گەیشتنی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو داتا و زانیارییەك خراوەتە بەردەم عێراق و نەوت ڕادەستكراوە و هەندێك داوایان دەكرد مووچە بخرێتە سەر بەغدا و نەوت ڕادەستبكرێت، لە ئێستادا هەموو ڕێكارەكان گیراوەتەبەر، كەچی ئێستاش حكومەتی هەرێم تۆمەتبار دەكەن.

ئاشكراشی كرد، خواستی هەندێك لایەن لە هەرێم بە قازانجی هیچ كەس نابێت، بەڵكو زەرەرمەندی یەكەم ئەو خوێندكارانەن، كە خەریكە خوێندنەكەیان دەفەوتێت لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڤەری ڕاپەڕین و گەرمیان لەكاتێكدا ئێمە پاڵپشتی مافی مامۆستایان و مووچەخۆران دەكەین.

ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە دوو شەقامی سلێمانی دەبێت بە پارە
پێشت ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە دوو شەقامی سلێمانی دەبێت بە پارە
میوە و فرکتۆز و خوێی چێشت و چەند ڕاستیەک
دواتر میوە و فرکتۆز و خوێی چێشت و چەند ڕاستیەک
ەیوەندیدار