ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە دوو شەقامی سلێمانی دەبێت بە پارە



ئەندازیارێكی شارەوانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە پلانیان هەیە لە شەقامی سالم و ئیبراهیم پاشا ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بکرێت بەپارە.

ڕێبین سامان فەوزی، ئەندازیار لەبەشی نەخشەسازی و دیزاین لە شارەوانی سلێمانی لەبەرنامەی (چاوی ترافیک)ی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، وەکو شارەوانی پلانی کورت خایەن و درێژ خایەنیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغی شەقامەکان و لەو چوارچێوەیەشدا پلانیان هەیە لە شەقامی سالم و ئیبراهیم پاشا ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بکرێت بەپارە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوە بەئامانجی کەمکردنەوەی لۆد و ناچارکردنی هاووڵاتیانە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەڕاجەکاندا، بەڵام دەبێت کوالیتی گەراجەکان باش بکرێت.

وتیشی، “پەیوەست بەناو سەنتەری شار دەمانەوێت ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل قەدەغە بکەین، لەبەرامبەردا چەندین شوێن بۆ پارکینی ئۆتۆمبێل لەدەرەوەی سنووری ناوبازار دابنێین و تەنها پاس بتوانێت بچێتە ناو سەنتەری شار”.

وتەبێژی حكومەت هەڵوێستی لەسەر پاشەكەوتی 3 مووچە و مەرجی مامۆستایان ڕاگەیاند
پێشت وتەبێژی حكومەت هەڵوێستی لەسەر پاشەكەوتی 3 مووچە و مەرجی مامۆستایان ڕاگەیاند
پێشەوا هەورامانی: بەهاتنی 700 ملیارەكە مووچە دابەش دەكەین
دواتر پێشەوا هەورامانی: بەهاتنی 700 ملیارەكە مووچە دابەش دەكەین
ەیوەندیدار