میوە و فرکتۆز و خوێی چێشت و چەند ڕاستیەک



لە ئێستادا زۆر کەس وەک پسپۆڕی خۆراک خۆیان دەناسێنن و هەندێک جار زانیاری هەڵە و چەواشە بڵاودەکەنەوە، لەم بارەیەوە  د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، چەند زانیاریی و ڕاستییەک دەربارەی تەندروستی خۆراک دەخاتە ڕوو.

د. کامەران ڕەسوڵ دەڵێت” چیتر سەر لە هاونیشتمانیان تێک مەدەن ، میوە و فرکتۆز و خوێی چێشت و چەند ڕاستیەک”

– فرکتۆز واتە شەکری ناو میوە تەواو جیاوازە لە شەکری سپی و هەروەها بەڕێژەی جیاواز لە ناو پیاز و سیر و بڕۆکلی و کۆمەڵێک سەوزەی تر هەیە ، ئەوەی فرکتۆزەی کە زانستی پزیشکی ئاماژەی بە زیانەکانی کردووە بریتیە لەو جۆرەی کە لە گەنمەشامی دەردەهێنرێت (corn syrup) و لە بری شەکر بەکاردێت نەوەک فرکتوزی ناو میوە کاتی میوەکە بە ساغی دەخورێت.

-کیتۆ دایت سیستمێکی خۆراکی سەرکەوتووە لە دابەزاندنی کێش و کۆنتڕۆڵ کردنی کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەن، بەڵام باشترین سیستم نیە و بۆ هەموو کەسێ ناگونجێت و کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکی هەیە کە هەندێ جار مەترسی بۆ ژیانی کەسە دروست ئەکەن و بە هەموو کەسێک جێ بە جێ ناکرێت، ئەوەش لەبەر گرانی تێچووەکەی و شیوازی ئامادەکردنی و بەردەوام بوون لەسەری ، بەڵام لە کیتۆش دا چەند جۆرێک میوەڕێگاپێدراوە وەک بلۆبێری و شلیک و ئەڤۆگادۆ

– خوێی چێشت هەموو ناوەندی پزیشکی و زانکۆ و ڕێکخراوە پزیشکیەکە متمانە پێکراوەکان کۆکن لە سەر ئەوەی پێویستە لە بڕی دیاریکراو زیاتر نەخورێت.

– شەربەتی میوەی فرێش بڕێکی زۆر وزەی تێدایە و بۆ کەسێک ناگونجێت کە شەکرەی هەبێت یان قەڵەو یان کێشی زۆر بێت بەڵام بەراورد کردنی بە خواردنەوەی گازی یان کحوولی تەواو کارێکی نازانستی و بێ بنەمایە.

-سەرکەوتنی کیتۆ و لۆکارب و هاوشێوەکانی پەیوەندی نیە بە نەخواردنی میوە بەڵکو بە تەرک کردنی برنج و نان وسەموون و ساوەر و خواردنەوە گازی و کحولیەکانەوە.

– نابێت هیچ کەسێک لە خۆیەوە بە نەخۆشێک بڵێ واز لە دەرمانەکانت بێنە یان فڵان خواردن بخۆ بەدڵی خۆت ، زۆرن ئەو حاڵاتانەی دوای چەند ڕۆژێ لە فریاکەوتن داخڵ بوون و باری تەندروستیان ناجێگیر بووە.

– نەبوونی کۆمەڵەیەکی سەربەخۆ و تایبەت بە پزیشکانی پسپۆڕی زانستی خۆراکی کلینکی وای کردووە زۆر کەس وەک پسپۆڕی خۆراک خۆیان بناسێنن و زانیاری هەڵە و چەواشە بڵاوکەنەوە ، پشت بەخوا بە مزووانە کۆمەڵەکە پێک دەهێنرێت

هاونیشتمانیان خۆیان قەلەقن و سترێسیان زۆرە نابێت هەر یەکێک بێت پزیشک بێت یان نا و لە خۆیەوە زانیاری هەڵە یان نیوەوناچڵ بات .

پێشەوا هەورامانی: بەهاتنی 700 ملیارەكە مووچە دابەش دەكەین
پێشت پێشەوا هەورامانی: بەهاتنی 700 ملیارەكە مووچە دابەش دەكەین
سەبنێ‌ نەوت دەگاتە مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی
دواتر سەبنێ‌ نەوت دەگاتە مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی
ەیوەندیدار