هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ لایەنەکان: بەیەکبگەن، لەیەکبگەن



پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوکەڵی شەڕ بڕەوێننەوەو، ئاشتیی و ئارامیی و سەقامگیریی و دادپەروەریی و ئاسایش و ئابوریی؛ بژێننەوە. بەیەکبگەن، لەیەکبگەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” لە رۆژی ئاڵادا داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین، ئەم ڕۆژە بە دەرفەتێکی زێڕین و شایستە بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانیان بزانن و، لە ڕێی گفتوگۆیەکی نیشتمانیانەی سەنگینانەی بەرهەمدارانەی ڕاستگۆیانەوە، بوێرانە؛ کێشەکان چارەسەربکەن، بەرەوە یەکبونێکی ئامانجدارانەی نیشتمانیی هەنگاوبنێن، ڕۆحی زیندوی شەهیدان ئاسودەبکەن”.

لە پەیامەکەیدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە ڕەنجی هەزاران ساڵەی خەڵکی کوردستان بەبا نەدەن، بەڵکو بیکەنە گەنج و سەرمایەی بەهاداری پاراستن و پەرەپێدانی کوردستان و بەهێزکردنی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دووکەڵی شەڕ بڕەوێننەوەو، ئاشتیی و ئارامیی و سەقامگیریی و دادپەروەریی و ئاسایش و ئابوریی؛ بژێننەوە.

پارێزگاری سلێمانی داوایەک لە لایەنەکان دەکات و دەڵێت:” بەیەکبگەن، لەیەکبگەن؛ وەڵامی کردارییانەی ماف و خواست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە”.

تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێک رادەگرێت
پێشت تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێک رادەگرێت
وێنە.. لە کەرکوک کەسێک ئاگر لەماڵێک بەردەدات و هەڵدێت
دواتر وێنە.. لە کەرکوک کەسێک ئاگر لەماڵێک بەردەدات و هەڵدێت
پەیوەندیدار