لەژێر فشاری ئیسرائیلدا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان باکوری غەززەیان چۆڵکرد



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کەرتی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ و فشارەکانی ئیسرائیل باكوری کەرتی غه‌ززه‌یان چۆڵکردووە و به‌ره‌و باشور ڕۆشتوون.

لەبەیانی ئەمڕۆوە، شه‌ر و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌ و دانیشتوانی غه‌ززه‌ دوچاری قه‌یرانێكی مرۆیی توندتر بوونه‌ته‌وه‌.

میدیاکانی جیهان ئاماژە بەوەدەکەن هێرش و كه‌ بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ له‌ باكوری ناوچه‌كه‌وه‌ بۆ باشور ده‌ستپێكردوه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵانی سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی حه‌ماس بوونی هه‌یه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەنوێترین لێدواندا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین باسی لەوەکردووە كه‌ بەهۆی هەڕەشە و فشارەکانی ئیسرائیلەوە رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناچار کراون باكوری غه‌ززه‌ چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشوور بڕۆن، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆردومانێكی چڕیان ده‌ستپێكردوه‌و بەهۆەیانەوە ده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربوون و میدیاكان ده‌ڵێن كه‌ زۆربه‌ی قوربانییه‌كان ژن و منداڵن.

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ژنان و گەنجان دابیندەکرێت
پێشت یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ژنان و گەنجان دابیندەکرێت
ئەمینداری یەکگرتوو و باڵیۆزی تورکیا دەربارەی پرسی وزە و ئاسایش کۆبوونەوە
دواتر ئەمینداری یەکگرتوو و باڵیۆزی تورکیا دەربارەی پرسی وزە و ئاسایش کۆبوونەوە
ەیوەندیدار