ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هۆكاری گرانی نرخی بەنزین و نەبوونی نەوت ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری خاوی دابەشكردنی نەوت و گرانی نرخی بەنزین ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پاڵپشتی نرخی بەنزین بكات بۆیە نرخەكەی گرانە و دانابەزێت.

غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانە بڕێكی كەم نەوت لە عیراقەوە دێتە سلێمانی و هەڵەبجە، كە نزیكەی 7 تەنكەرە و 2 تەنكەری بۆ هەڵبجەیە، بۆیە بڕەكە كەمە و بەشی تەواوی هاوڵاتیان ناكات.

سەبارەت بە نرخی بەنزین ئاماژەی بەوەكرد، كە حكومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەك پاڵپشتی بەنزین ناكات هەرچەندە چەند جارێك نووسراومان كردووە و داوای پاڵپشتی نرخی بەنزینمان كردووە، بەڵام نایكەن، بۆیە نرخەكەی هەرزان نابێت.

سەبارەت بە كاریگەری دابەزینی بەهای تمەن لەسەر بەنزین وتی، “هیچ كاریگەری نییە، چونكە ئەو بەنزینە لە ئێران-ەوە نایەت، بەڵكو ترانزێتە”.

وتیشی، “ئێران بۆ كاڵای دەرەوە تمەنی بە 450 هەزار هەژمار كردووە، كە ئەمەش زیانی هەیە و شتومەك گران دەكات لە هەرێمی كوردستان”.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

100 دۆلار 120 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن 152 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ مووچەی 13 وەزارەت و دامەزراوەی سەر بە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و ئاودێری دابەش دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەر سبەینێ‌ مووچەی دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

مانگانە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق بڕیارێكی نوێ‌ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە كێشەكانی وڵات بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر ناكرێت و هاوكات پڕۆژەیەك-یش بۆ چارەسەری كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشكرادەكات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا ڕایگەیاند، كە حكومەتی عیراق دەستەوستانە لەئاست چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.

وتیشی، “پڕۆژەیەكی نوێ‌ هەیە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، كە تێیدا مافی خانەنشین بوون و پلەی وەزیفی و مافی داراییان بۆ دەستەبەر دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بۆ ئەو وەزیرانەی پەسەند نەكراون بە زووترین كات كاندیدی نوێ‌ پێشكەش دەكەین و وتیشی، “كێشەكانی عیراق گەورەن و بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەر نابن و ئەم حكومەتەی ئێستا بەراورد بە ڕابردوو كەمترین حبی تێدایە”.

سەبارەت بە دۆخی كەركوك ڕایگەیاندووە، كە حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لە دۆخی ئەمنی كەركوك.

جەختیشی كردەوە، كە ناچێتە ژێر هیچ فشارێكەوە، كە ببێتە بەربەست لەبەردەم پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

دەربارەی دۆخی ئابووری وڵات وتی، “كاردەكەن دژی گەندەڵی بۆ ئەوەی ئابووری وڵات ببوژێننەوە و وڵات ڕزگاری ببێت لە بەرزی و نزمی بەهای نەوت، كە بەو هۆیەوە زیانی پێ‌ دەگات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 33
    33 85%
    33 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین