فۆڕمی دامەزراندن بۆ کۆلێژی سەربازی بڵاوکرایەوە



وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە کە ەزارەتی بەرگری عێراق ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە دەرجووی بەشەکانی ئامادەیین و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژی سەربازی و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێکی وەزارەتی بەرگری عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت:” بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی ئامادەیین لە بەشەکانی ( زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (١١٤)ی کۆلێژی سەربازی، ئەوا دەرگای داواکاری کراوەتەوە کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ماوەی شەش ڕۆژە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پڕکردنەوەی سەرجەم داواکارییەکان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی ڕێکارە پێویستەکانن و سیستمی ڕاگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی سەرەوە و بەپێی پیتی تایبەت بە هەر پارێزگایەک.

هەروەها هاوپێچکردنی کۆپییەکی سکانکراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە، کە ئاراستەی کۆلێژی سەربازی/وەزارەتی بەرگری کراوە و پێشکەشکردنەکە دەبێت تەنها لە رێگەی کارتی نیشتمانیەوە بێت.

مەرجەکانی پێشکەش کردن:-

*. بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی)، تێکڕای نمرە نابێت لە (٧٠%) کەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچوانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل – کارەبا – میکانیک – ئەلیکترۆنیات) تێکڕای نمرە کەمتر نەبێت لە (٨٠%).

*. تەمەنی داواکارانی مەدەنی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٢٢) بیست و دوو ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (٣ی ١٢ی ٢٠٠٠) تا (٢ی ١٢ی ٢٠٠٥).

*. تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و له (٢٤) بیست و چوار ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایک بووی (١٦ی ٩ی ١٩٩٩) تا (١٥ی ٩ی ٢٠٠٥) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت، هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکات لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە

https://eformsmod.ur.gov.iq

شاندی هەرێم بەهۆی باڵندەیەکەوە گەشتەکەیان هەڵوەشاندەوە
پێشت شاندی هەرێم بەهۆی باڵندەیەکەوە گەشتەکەیان هەڵوەشاندەوە
نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە
دواتر نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە
ەیوەندیدار