شاندی هەرێم بەهۆی باڵندەیەکەوە گەشتەکەیان هەڵوەشاندەوە


ئه‌مشه‌و بڕیاربوو له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر شاندی هەرێم گه‌شت بکه‌ن بۆ ئیمارات، بەڵام بەهۆی باڵندەیەکەوە ڕێگەیان پێنەدرا.

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە کەمال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و محەممەد شوکری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بیزنسی عێراق- بەریتانیا بڕیاربوو ئەمشەو بچنە ئیمارات، بەڵام بەهۆی باڵندەیەکەوە نەیانتوانی گەشتەکە بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە هێڵی فلای دوبەی بووە و پێش فڕین بە ئەندامانی شاندەکەیان ڕاگەیاندووە کە کێشەیەکی تەکنیکییان هەیە و کەمێک دوادەکەون، بەڵام دواجار وتوویانە ئەمڕۆ ناتوانن گەشتەکە بکەن و دواخراوە.

هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی شاندی هەرێم بەهۆی باڵندەیەکەوە بووە لە جۆری کوندەپەپوو، کە بەر بەشێکی هەستیاری فڕۆکەکە کەوتووە و بووەتە هۆی وەستانی گەشتەکە، بڕیارە هەمان شاند ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتەکەیان بۆ ئیمارات بکەن.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج
پێشت بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج
فۆڕمی دامەزراندن بۆ کۆلێژی سەربازی بڵاوکرایەوە
دواتر فۆڕمی دامەزراندن بۆ کۆلێژی سەربازی بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار