كۆرۆنا بووە مایەی گیان لەدەستدانی 15 ملیۆن كەس



بەپێی هەڵسەنگاندنی توێژینەوە نوێیەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە نزیكەی 15 ملیۆن كەس لەنێوان ساڵانی 2020 و 2021 گیانیان لەدەستداوە، واتا نزیكەی سێ‌ هێندەی ئەو ژمارەیەی ڕاگەیەندراوە.

توێژەران دەڵێن، پەتای “كۆڤید-19” لە ساڵی 2020دا بووە مایەی مردنی 4.5 ملیۆن كەس و زیاتر بوو لە ژمارەی پێشبینیكراو، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیش كە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و لەلایەن گۆڤاری Natureوە بڵاوكرایەوە، لە ساڵی 2021دا نزیكەی 10.4 ملیۆن كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ساڵی 2019، نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاریی گیان لەدەستدانی نزیكەی 9 ملیۆن كەس بوون.

ئامادەكارانی توێژینەوەكە دەڵێن، بەپێی ژمارەكان پێشبینی دەكەین (كۆڤید-19) لەنێوان هۆكارە سەرەكییەكانی مردندا بوبێت لە ساڵی 2020 ، لە ساڵی 2021 هۆكاری سەرەكی مردن بووە.

ئەو توێژەرانە ڕایانگەیاندووە، لەو دوو ساڵەدا تەنیا لە هیندستان پەتای كۆرۆنا هۆكاری گیان لەدەستدانی 4.7 ملیۆن كەس بووە، ئەمەش دەریدەخات كە لەنێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا هيندستان زەرەرمەندترین بووە.

 

سەرۆكی ئێران: نامانەوێت وەك عیراق و سوریا و ئەفغانستانمان لێبێت
پێت سەرۆكی ئێران: نامانەوێت وەك عیراق و سوریا و ئەفغانستانمان لێبێت
عێراق و ئێران دەیان ڕوفاتی جەنگ ئاڵوگۆڕدەكەن
دوات عێراق و ئێران دەیان ڕوفاتی جەنگ ئاڵوگۆڕدەكەن
پەیوەندیدر